خۆشناو محەمەد
ناتوانم نکوڵی لەوە بکەم کەوتمە ژێر کاریگەری چیرۆکی ( نەجیب محمەد ) دەپرسم لێ هەیە نەکەوێتە ژێر کاریگەری چیرۆکێکی ئاڵۆز و هەست بزوێنی لەو شێوە ؟ چیرۆکێک سەبارەت بەستەم و بەکارهێنانی مرۆڤ ، کۆیلایەتی ، بازرگانی کردن بەمرۆڤەوە کۆتایی نایەت !
ئەوەی مایەی تيڕامان بوو ئەم چیرۆکە ڕاستەقینەیە و لەسەر زەوی بونی هەیە ، تەنانەت ( نەجیب ) بونی هەیە ، من لێرەدا نامەوێت هەڵسەنگاندن بکەم بۆ گەلی سعودیە و سروشتی ژیانیان ، بەدڵنیایی وەک چۆن خەڵکی خراپ هەیە بەدڵنیایی خەڵکی باش بونی هەیە ، لە هەموو جێگایەکی دونیا مرۆڤی باش هەیە ، بەڵام حەقیقەتێکی تاڵ بونی هەیە ( کرێکارەکان بەکار دەهێنرێن بەخراپترین شێواز لە کەنداوی عەرەبیدا ….
فیلمێک لەڕوی هونەریەوە هەڵگری سیما و پێکهاتە سینەماییەکان ، فیلمێک لەناو قوڵایی سێ کاژمێردا دەمانبات بۆ نێو چڕی و قوڵایی ئازار ، ئازارەکانی مرۆڤ ، نواندنێک شایستەی ستایش ، بەجۆرێک وێنای سەختی ژیانی کرێکاران کراوە ئازارەکانی ( نەجیب ) بەشێوەیەکی حەقیقی بگەیەنێت !
فیلمی ( ژیانی ماعیز ) فیلمێکی مرۆڤانەیە و توانیویەتی پەیامی بابەتێکی ( دۆسیەیەک ) بگەیەنێت ، ڕوداوێک لەیەکێک لەوێستەگانی ژیاندا لەسەر زەوی ڕویدابوو ، ئەوەی لەناو پێکهاتەی ئەو چیرۆکەدا شاردراوە بوو مەزن بوو ، پێکهاتەی فیلم بەجۆرێک سودی لەناوەڕۆک و گرێچنەی چیرۆکی ماعیز بینیبوو هاوشێوەی کەمە ، ڕوداوێک لەناو کانگای جەماوەری عەرەبی و کەنداودا ، لێرەدا پرسیارێک دێتە پێش: ئایا ئەم فیلمە لەتوانایدا هەیە خەڵات و شایستە جیهانیەکان بەدەست بهێنێت ، ئایا لەسەر شاشە جیهانیەکاندا دەنگدانەوەی گەورە دروست دەکات ؟
بەدڵنیایی دژایەتی دەکرێت ، ئەم فیلمە حەقیقەتێکی تاڵ ئاشکرا دەکات تا ئێستاش کۆیلایەتی لەخراپترین شێوەدا بونی هەیە ، ئاشکراکردنی ئەم بابەتە هیچ کات لەبەرژەوەندی سەرمایەدارە چاوچنۆکەکاندا نیە ، دەسەڵات و نامرۆڤەکان بەدڵنیایی دژایەتی دەکەن ….