دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 24/08/2024

بۆ ئەوەی تووشی شکست نەبی

هێمن عەبدولقادر

من هیچ ڕێکار و فۆرمۆڵێکم بۆ سەرکەوتن پێ نییە، بەڵام بۆ ئەوەی تووشی شکست نەبی
- با خەڵکی شیاو لە شوێنی شیاودا بن.
- بە وردەکاری و شتی لاوەکییەوە سەرقاڵ مەبە.
- وزە و هێزی زۆر بۆ کاری بچووک تەرخان مەکە.
- بەبێ ستراتیژی بە هیچ شوێنێک ناگەیت.
- لە گفتوگۆدا درێژداڕ و زۆربڵێ مەبە.
- هەوڵ بدە گوێگرێکی چالاک و وریا بی.
- تێگەیشتن، مەرجە بۆ ئەوەی پرسەکان بە کەمترین تێچوو چارەسەر بکرێن، هەروەها مەوداکانیش کەم دەکاتەوە و، ئاستی گرژییش دادەبەزێنێت.
- جیاوازی بکە لە نێوان "جیاوازی" و "ناکۆکی"دا.
- ڕق و کین بەری چاو دەگرن و ئاستی کارکردی عەقڵ دادەبەزێنێن، بۆیە ڕکۆنی مەبە و بۆ ئێستا و داهاتوو بژی، هەروەها بۆ چارەسەری کێشە هەنووکەیییەکانش بۆ ڕابردوو مەگەڕێوە، واتە بە ڕابردووەوە مەژی.
- بۆ ئەوەی کارەکانت بەرهەمی باشیان هەبێت و لە خزمەت بەرژەوەندیی گشتی (وڵات)دا بن، بە دوای خەڵکی زیرەک، لێهاتوو و کارزاندا بگەڕێ.
- با کەسەکان (هاوکارەکانت) ببنە بەشێک لە پرۆسەی بڕیاردان.
- هەر کەسێک کە ویستی لەگەڵ تۆدا کار بکات، با بە قەد تۆ بزانێت یان ئەوەتا لە تۆ زۆرتر بزانێت. ئەگەر لە تۆ زۆرتر بزانێت، کە ئەوە هەر زۆر باشە. لە دۆخی وادا دامەزراوەیەک لە تاکێکەوە گرێ نادرێت، بەڵکوو گشت هاوکاران دەبنە بەشێک لە پرۆسەی بڕیاردان و، هەر بەو پێیەیش ئەوە بەڕێوەبەرییە کە دامەزراوە بەڕێوە دەبات نەک تاکێکی دەستنیشانکراو، کە زۆربەی شتەکان لەوەوە گرێ دەدرێن، بۆیە ئەمە کۆمەڵێک گرفت دروست دەکات، چونکە کاتێک تاکەکە تووشی کێشە بێت یان لە پێواری ئەودا دامەزراوەکە تووشی قەیران دەبێت.
- کەسەکان چۆنی هەن ئاوایان بناسە، نەك چۆنی پێت خۆشە.
- هەر کەسێک خاڵی بەهێز و لاوازی هەیە.
- کوردستانت خۆش بوێت!



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP