هەرێم نیوز
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا "پنتاگۆن" راگەیاندووە: هێزەكانی ئەمریكاو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی, لەماوەی كەمتر لە مانگێكدا روبەڕوی 61 هێرش بونەتەوە.
بەوتەی بەرپرسەكەی پنتاگۆن, كە بۆ كەناڵی حورە قسەیكردووە, 29 هێرشیان لە عێراق بووەو 32 هێرشیان لە سوریابووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، زۆرینەی هێرشەكان شكستیان پێهێنراوە یان شكستیان خوارد لەوەی بگەنە ئامانجەكانیان.
پێشتر دوو بەرپرسی ئەمریكی بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیان رایگەیاندبوو, رۆژی هەینی سەربازێكی ئەمریكی بە سوكی برینداربووە, لە تازەترین هێرشدا بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا بە فرۆكەیەكی بێفرۆكەوان بۆ سەر تەل بەیدەر لە سوریا.