دواین هەواڵ

کوردستان‌

 17/11/2023

جارێکی دیکە هێرشکرایەوە سەر فرۆکەخانەی سەربازی هەریر

هەرێم نیوز

به‌یانی ئه‌مڕۆ هێرشكرایه‌سه‌ر فڕۆکەخانەی هەریری سه‌ربازی كه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكای تیادا نیشته‌جێییه‌ و دوکەڵ لە فڕۆکەخانەکە بەرزبوەتەوە.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، له‌ ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 10:20 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌نگێكی به‌هێز له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی هه‌ریر بیستراوه‌، دوای ئه‌وه‌ی هێرشكرایه‌ سه‌ر  هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ فڕۆكه‌خانه‌كه‌دان.

دژه‌تیرۆری كوردستان، كه‌ سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه‌، "کاتژمێر 10:25 ئەمڕۆ هەینی لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر لە پارێزگای هەولێر کە پێشتر فڕۆکەخانەکە وەک بنکەیەکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بەکار دەهات".

دواى هێرشەکە، موقاوەمەی ئیسلامی لەعێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا، بەرپرسیارتی هێرشەکەی سەر فرۆکەخانەی هەریری خستە ئەستۆی خۆی و ڤیدیۆی ساتى هێرشە درۆنییەکەى بۆ سەر فڕۆکەخانەکە بڵاوکردەوە

پێشتریش وەزارەتی بەرگری ئەمه‌ریکا (پێنتاگۆن)، بڵاویکردبووه‌وه‌، لە 17ـی تشرینی یەکەمی رابردووه‌وه‌، تاكو ئێستا، 58 هێرشکراوەتە سەر بنکەکانی ئەمه‌ریکا لە عێراق و سووریا.

یاریدەدەری وتەبێژی پێنتاگۆن، سابرینا سینگ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی رایگەیاندبوو، "لە 17ـی تشرینی یەکەمەوە تاكو ئێستا، 58 هێرشکراوەتە سەر سەربازانمان، کە هەموویان شکستیانهێناوە و زیانی بەرچاو بەر ژێرخان نەکەوتووە و هیچ سەربازێکیشمان بە شێوەیەکی کاریگەر بریندار نەبوون. تەواوی سەربازە بریندارەکان چوونەتەوە سەر ئەرکەکانیان".

وتیشی: "تاكو ئێستا 58 هێرشکراوە و لەوانەش 27 هێرشیان لە عێراق و 30یان لە سووریا بووە".

May be an image of text



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP