هەرێم نیوز
دواى بڕیارى ئاگربەستی مرۆیی لە غەزە، لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان، سعودیە پێشوازی لەو بڕیارە دەکات و ڕایدەگەیەنێت، "بە هەنگاوێک دەزانین بۆ لێپرسینەوە لە هێزە داگیرکەرەکانی ئیسرائیل لە بەرامبەر پێشێلکارییە ئاشکراکانیان".
شانشینی سعودیە پێشوازی لە دەرکردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش دهكات کە لایەنەکانی ململانێ بە پابەندبونەکانیان بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەبەستێتەوە، هەروەها داوای دوبارە پەسەندکردنی ئاگربەستی مرۆیی دەکات، کە چەند ڕۆژێک دەخایەنێت بۆ رزگارکردنی خەڵکی مەدەنی.
ئهوهشی خستوهتهڕو، ئهو بڕیاره به هەنگاوی یەکەم دهزانێت بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بوەستێنێت و هێزە داگیرکەرەکان لێپرسینەوە لە پێشێلکارییە ئاشکراکانیان بۆ هەمو ستانداردە یاسایی و مرۆییەکان بکات.
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان رەشنوسی بڕیارنامەی پێشنیارکراوی ماڵتا سەبارەت بە ئاگربەستی مرۆیی لە کەرتی غەززە پەسەندکرد.
لە بڕیارنامەکەدا کە ئەنجومەنی ئاسایشی پەسەندیکردوە، ئاگربەستی مرۆیی بۆ چەند ڕۆژێک دیاریکراوە
لە بڕیارنامەکەدا کە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان پەسەندیکردوە، ئاگربەستی مرۆیی بۆ چەند ڕۆژێک دیاریکراوە بۆ ئەوەی یارمەتییەکان بگاتە کەرتی غەززە.
لە بڕیارنامەکەدا داوای ئازادکردنی دەستبەجێ و بێ مەرجی سەرجەم ئەو دەستگیرکراوانە دەکات، کە لەلایەن حەماس و ڕێکخراوەکانی دیکە لە غەززە دەستبەسەرکراون.