هەرێم نیوز
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایگەیاند، 58 بارمتەم هێنایەوە ماڵەوە، هیچ پارەیەکم نەدا کەچی بایدنە گەمژە 6 ملیار دۆلاری بۆ 5 کەس داوەتە ئێران.
لە بەرامبەر ئاڵوگۆڕی زیندانییە ئەمریکی و ئێرانییەکان، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا جۆ بایدن بە "گەمژە" ناودەبات و دەڵێت، ٥٨ بارمتەم لە وڵاتانی جیاوازەوە هێنایەوە ماڵەوە و هەرگیز هیچ پارەیەکم نەدا. کەچی سەرکردە بێتوانایە گەورەکەمان، ساختەکارەکە واتە جۆ بایدن، ٦ ملیار دۆلاری بۆ ٥ کەس داوە، ئێرانیش هیچی بۆ ٥ کەس نەداوە”.
ئەمەش لەکاتێکدایە، مانگی رابردو هەریەکە لە ئێران و ئەمریکا رایانگەیاند، رێککەوتون لەسەر رادەستکردنەوەی چەند دیلێک و گەڕاندنەوەی بڕی شەش ملیار دۆلاری سڕکراوی ئێران لە کۆریای باشور و ئەو پڕۆسانەش بە نێوەندگیری قەتەر بەڕێوەدەچێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەمە، 19ی 9ی 2023، بەرپرسێکی ئهمریكی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات له لێدوانێكدا به فرانس پرێس-ی راگهیاندوه، "پێنج کەسەکە گەیشتونەتە بنکەیەکی سەربازیی لە ناوچەی واشنتن".
پێنج کەسەکە کە یەکێکییان بۆ ماوەی هەشت ساڵ لە ئێران زیندانی کرابو، لە وڵاتی قەتەڕەوە بە گەشتێک گەیشتونەتە ئەمریکا، لە ناوچەی واشنتنیش پشکنینی تەندروستییان بۆ دەکرێت.
جەیک سۆلیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا له پهیامێكدا له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی "X" (پێشتر تویتهر) رایگهیاند، لە فڕۆکەیەکدان لەگەڵ ئەو دیبلۆماتکارە ئەمریکاییانەدا کە هەوڵییاندا بۆ ئازادکردنیی ئهو هاوڵاتیانهی له ئێران دهستگیركرابون.
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ههروهها نوسیویهتی، "بەخێربێنەوە بۆ ماڵەوە".