دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 04/09/2023

ماڵ لە ساحێبماڵ حەرامە ‎لێکەوتەکانى 16 ئۆکتۆبەر و ڕوداوەکەىکەرکوک

‎ ‎هێشتا هەڵبژاردنی ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق وادەى نەهاتووە ئەوانەى ترسیان لە دۆڕانى خۆیان هەیە، کەوتونەتە  پەلەقاژە و نایانەوێت هێزە کاریگەرەکەى کوردستان بگەڕێتەوە (کەرکوک)ى دڵی کوردستان، سەرەڕای ئەوەى محەمەد شیاع سودانى بڕیارى ڕادەستکردنەوەى بارەگاى ئەنجومەنى سەرکردایەتى پارتى داوە، بەڵام سەرکردایەتى و ئەندامانى حەشدی شەعبی بڕیارەکەیان ڕەتکردوەتەوەو دەستیان بەخۆپیشاندان و گرتنی رێگای سەرەکی کەرکوک _هەولێرکرد.

لەسەر رێگەکە چادریان هەڵداو پاساویان ئەوەبوو کە دژی گێڕانەوەی بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستانن لە کەرکووک، کە لە 16ـی ئۆکتۆبەری 2017ـەوە لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.  

‎خۆپیشاندانى هێمنانە: ‎لایەنگرانى گەڕانەوەى بارەگاکانى پارتى لە کەرکوک دژى ئەم گردبونەوەیە لە گەڕەکە کوردییەکانەوە ناڕەزایەتییان دەربری و لەئەنجامى تەقەکردنى هێزە چەکدارە شۆڤێنییەکاندا چوار هاونیشتمانی شەهید بون 15ـی دیکەشیان برینداربوون، ئەمەش ناڕەزایی کوردی لێکەوتەوە. یەکەم بەرپرس بارزانی بوو، لەسەر شەهیدەکانی کەرکوک هاتە دەنگ و بەتوندی دژی رشتنی خوێنی رۆڵەکانی کورد وەستایەوە و وتی، بەکارهێنانی زەبروزەنگ و تووندوتیژی و رژاندنی خوێنی گەنجی كورد "بە هیچ شێوەیەك قابیلی قبووڵ نییە و ئەنجامی زۆر خراپی لێ دەكەوێتەوە و، رشتنی خوێنی رۆڵەكانمان لە كەركووك، باجی قورسی دەبێت."

لەلایەن خۆشیەوە ‎نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی دۆخی کەرکووک بڵاوکردەوە و رایگەیاند، به‌رپرسياريه‌تيى هه‌موو لايه‌كه‌ ئارامى و سه‌قامگيريى ئه‌منى بپارێزن و "رێگه‌ نه‌ده‌ن به‌ هيچ پاساوێك دۆخى ئه‌منى له‌ كه‌ركووك و سنوورى پارێزگاكه‌ ئاڵۆز ببێت. هاوکات ‎مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی دۆخی کەرکووکەوە بڵاوکردەوە و داوای لە محەمەد شیاع سودانى کرد: "چیتر رێگە بە کەسانی نابەرپرس نەدات بارودۆخەکە ئاڵۆزتر بکەن.. لە بەیاننامەکەدا هاتوە داوا لە هاووڵاتییە کوردە ستەملێکراوەکانیشمان لە  کەرکووک دەکەم، دان بە خۆیاندا بگرن و خۆیان لە کاردانەوەی توند بەدوور بگرن."

  یەکێتی چی دەڵێت

لەبارەی رووداوەکانی کەرکوک؟ هەر لەسەرەتای گرژییەکانەوە مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی هێرشی توندی کردەسەر پارتی و تۆمەتباریکرد بەوەی کە ئەوە لەپشت خۆپیشاندانەکەوەیە و لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، پارتی ھەوڵدەدات کێشەکان، ھەناردەی کەرکوک بکات، بەتایبەت کە روون بووەتەوە سەرجەم ئەو کەسانەی لە نێو خۆپیشاندانەکانن لە ھەولێرەوە ئاڕاستە دەکرێن،  دەیانەوێت کێشە و پشێوی لەنێو نەتەوەکانی شارەکە درووستبکەن، بەڵام خەڵکی کەرکوک بە سەرجەم نەتەوە و پێکھاتە ڕەسەنەکانی زۆر ھوشیارن و لە مەرامی ناحەزان تێگەیشتون.

لەلایەن خۆشیەوە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی دەڵێت، ‏‎کەرکوکییە سەربەرزەکان ئێوە شایەنی رێزی بێسنوور و خزمەتکردنێکی بەرچاون نەک بەکارهێنانتان بۆ یەکلاکردنەوەی کێشە سیاسییەکان و بکرێنە قوربانیی بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتە تایبەتەکان. ئێمە جگەلەوەی بەتوندی دژی ئەم سیاسەتە چەوت و ناڕەوایە دەوەستینەوە، بەهیچ شێوەیەکیش قبووڵ ناکەین خوێنی گەنجەکانمان بڕژێت و لەژێر ناوی هەستی نەتەوایەتیدا یاری بە چارەنووس و ژیانیانەوە بکرێت.

هاوکات رەنج نەوزاد نوسەر لەبارەی دۆخی کەرکوک و راگەیەندراوەکەی یەکێتیەوە دەڵێت، بەياننامەکەی مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکوک لە بارەی خۆپێشاندانەکانی کەرکوک، بەياننامەی حەشد و سوپای قودسە بە زمانی کوردی. هەروەها دەشنوسێ شەرمەزارييە بۆ هەموو ئەندامانی یەکێتی ئەگەر پشتيوانی ئەو جۆرە گوتارە بکەن.

ئەو بەياننامەیە ئاشکرا ئەوە ڕادەگەيەنێت کە یەکێتی لەگەڵ حەشدە دژ بەو خۆپێشاندەرانە. ئەوەش لەکاتێکدایە دوای فشاری خۆپیشاندەران رێگای نێوان کەرکوک_هەولێر کرایەوە بەرووی شۆفێران و هاوڵاتیاندا، ‎لەلایەن خۆشیەوە وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، لە کاتژمێر هەشت و نیوی رۆژی یەکشەممە 3/9/2023 رێگەی کەرکووک – هەولێر بە فەرمی کراوەتەوە و هەموو بەربەستەکانی داخستنی رێگەکە لابراون.

  ‎هەر لەو کاتەوەى لە ئەنجامى روداوەکانى 16 ئۆکتۆبەر،51%ى خاکی هەرێمی کوردستان ڕادەستى حەشدو سوپاى عێراق کرایەوە، پارتى بریاریدا بە سەربەرزی نەبێت ناچنەوە شارەکە، بەپێچەوانەوە یەکێتی نەک هەر شارەکەی جێنەهێشت، بەڵکو بەشێک لەسەرکردەکانی پێش سوپا و حەشدی شەعبی کەوتبوون و بانگەشەی ئارامی شارەکەیان دەکرد، تا گەیشتە ئەوەی هەندێ بەرپرسیان دەیانوت ناوی پارێزگاری داهاتووی کەرکوک لە گیرفانماندایە، بەڵام ئەوە شەش ساڵ تێپەربووە بەسەر 16ی ئۆکتۆبەردا نەک هەر نەیانتوانی پارێزگار دابنێن، بەڵکو ئێستا دەبێ بۆ یادە نەتەوەیی و تەنانەت یادی حزبەکەشیان مۆڵەت لەسوپای عێراق و حەشدی شەعبی وەردەگرن.

ئێستاش کە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک نزیک بووەتەوە، پارتی و یەکێتی بەلیستی جیا بەشداری هەڵبژاردن دەکەن، یەکێتی سەرەڕای ئەوەی کە بێدەنگە لە دۆخی کەرکوک نایەوێت هیچ لایەنێکیش هەڵوێستی روون و ڕاشکاوی هەبێ لەسەر خراپی دۆخی کەرکوک، هەر بۆیە کاتێ لایەنە شۆڤێنییەکان خۆپیشاندانیانکرد دژی پارتی و رێگای کەرکوک _هەولێریان داخست، یەکێتی بێدەنگ بوو، بەڵام کاتێ خۆپیشاندەرانی کورد هاتنەسەر شەقام و داوای گەڕانەوەی پارتی و کردنەوەی شەقامی کەرکوک _هەولێریان کرد، مەڵبەندی دوووی یەکێتی چی نەما بە پارتی و خۆپیشاندەرانی نەڵێت.

ئێستاش کە چوار کەس لەخۆپیشاندەران شەهیدبوون، لەسەر راسپاردەی بارزانی و بەفەرمانی مەسرور بارزانی، قەرەبوى بریندارەکان دەکرێتەوە و شەهیدەکانیش وەک شەهیدی رێگای کوردستان تۆمار دەکرێن و هەموو ماف و ئیمتیازاتێکی شەهیدانەیان دەبێ لە حکومەتی هەرێمی کوردستان.









Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP