هەرێم نیوز
لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی دایلی مەیلی مەیلی بەریتانی باس لە کارتە سورەکەی ڤێرجیل ڤان دایک و پەنجە ڕاوەشاندنەکەی دەکرێت بەڕووی ناوبژیواندا ،ڕاپۆرتەکە باس لە سزادانی سەرکردەی یانەی لیڤەرپۆڵ دەکات بە هۆی مامەڵەی نەشیاو بەرامبەر ناوبژیوانی یارییەکە
بەرگریکارە هۆڵەندییەکە لە دەرەوەی ناوچەی سزای گۆڵی لیڤەرپۆڵ لە خولەکی ٢٨ی یارییەکەیان بەرامبەر یانەی نیوکاسڵ فاوڵێکی لە هێرشبەری ئەلێکساندەر ئیسحاقی کرد و ڕاستەوخۆ کارتی سووری لەلایەن ناوبژیوان پێدراو کرایه دەرەوەی یاریگا
بەپێی یاساکانی خولی نایابی ئینگلتەرا، هەڵگری کارتی سووری ڕاستەوخۆ، لانیکەم بۆ یەک یاری لە تیپەکەیدا ئامادەنابێت لە پاڵەوانێتی و ڕکابەرییە ناوخۆییەکانی ئینگلتەرا، وەک جامی ئینگلتەرا و جامی خول.
وە بابەتەکە هەر بەوەوە نەوەستا، بەپێی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”، ڤان دایک ناڕەزای بەرامبەر بڕیاری ناوبژیوان دەردەبڕێت بۆ پێدانی ئەو کارتە سوورەی کە پێی داوەو بە وتەی نەشیاو پەنجە ڕاوەشاند ڕووبەڕووی بوەتەوە ،له ئیستا لە ڕێگای کامێراکانەوە لێکۆڵینەوە لە ڕەفتاری بەرگریکارە هۆڵندیەکە دەکرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوبژیوانان، ڕەنگە ڤان دایک بەهۆی هەڵسوکەوتی نادروستەوە تووشی
سزای ڕاگرتن ببێتەوە بو دوو یاری دیکە جگە لە مانەوەی کرتە سورەکەی.
ڤاندایک لە خولی نایابی ئینگلیزی 177 یاری ئەنجام داوە بۆ یەکەم جار کارتی سوری وەرگرتوە لە خولەکەدا
یانەی لیڤەرپۆڵ سەرەڕای دەرکردنی ڤاندایک و دواکەوتنی بە گۆڵێک، گەڕایەوە کەشی یارییەکه و توانی ئەنجامەکە بگۆڕێت بۆ بەرژەوەندی خۆی بە دوو گۆڵی داروین نونێز، یارییەکە لە سوودی خۆیان کۆتایی پێ بهێنن.