هەرێم نیوز
سەندیکاى دەرمانسازانى عێراق، لە نوسراوێکدا کە لە 20ـی ئابى 2023، ئاراستەی سەرجەم دەرمانخانەکانى عێراقى کردووە، داوا دەکات بەبێ رەچەتەى پزیشک جۆرێک لە قەترەى چاو نەدەنە چارەخوازان، چونکە هەندێک کەس وەکو مادەی هۆشبەر مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن.
ئەو قەترەیە کە ناوی "Tropicamide"ـە، بەگوێرەی نووسراوەکە بازرگانانى مادەى هۆشبەر تێکەڵ بە توتنى نێرگەلەی دەکەن، ئەوەش دەبێتە هۆى زیانگەیاندان بە گەنجان و چەندین مەترسی تەندروستى هەیە لەوانە؛ ئالودەبوون، سستبوونى گورچیلە، نەخۆشى جگەر، دابەزینى کێش و نەخۆشییەکانى دڵ.
سەندیکاکە داوا دەکات، بەبێ رەچەتەی پزیشکی پسپۆڕی چاو، قەترەکە نەدرێتە کەس. دەبێت واژۆی پزیشکەکەش لەسەر رەچەتەکە بێت.