هەرێم نیوز
بەگوێرەی راپۆرتێک، شاری بەغدای پایتەختی عێراق خاوەنی سێیەم پیسترین هەوایە لە جیهاندا.
بەپێی راپۆرتێکی ژینگەیی ماڵپەڕی ئەی کیو ئای کەنەدی (AQI) بۆ کوالێتی هەوا لە جیهاندا هاتووە، لە دوای هەردوو شاری دەکای پایتەختی بەنگلادیش و کۆلکاتا لە هیندستان، شاری بەغدا سێهەم پیسترین شارە لە جیهاندا و پیسی هەواکەی 218 خاڵی تۆمارکردووە.
بەپێی ماڵپەڕەکە، پێوەری کوالێتی هەوا دەبێت لە خوار 150 خاڵەوە بێت، بەپێی راپۆرتەکە ژینگەی عێراق نا تەندروستە و زۆر بەرزترە لە پێوەرەکان.
هەر بەپێی راپۆرتەکە شاری دەکا 249 خاڵ و شاری کۆڵکاتا 220 خاڵ رێژەی پیسبوونی ژینگەکەیانە و لە پێش بەغداوەن لە پیسی هەواکەیاندا.