دواین هەواڵ

عێراق‌

 11/10/2021

ئاسۆشیتدپرێس: گروپه‌كانی‌ سه‌ر به‌ ئێران زه‌ره‌رمه‌ندترینی هه‌ڵبژاردنن

  • هه‌رێم نیوز
    ئاژانسی ده‌نگوباسی ئاسۆشیتدپرێس، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌و دو هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ی‌ نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و گروپانه‌ی ده‌كرد كه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ پشتیوانی ده‌كرێن، گه‌وره‌ترین زه‌ره‌رمه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ 10-10-2021 بون.

    به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌، ده‌ریخستوە كوتله‌ی‌ سه‌درییه‌كان، زۆرترین كورسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیان به‌ ده‌ستهێناوه‌و ژماره‌ی‌ كورسییه‌كانی بۆ زیاتر له‌ 70 كورسی به‌رزبوه‌ته‌وه‌.

    ئاژانسه‌كه‌ نوسیویه‌تی، ژماره‌ی‌ كورسی سه‌درییه‌كان به‌سه‌ر ژماره‌ی‌ كورسی هاوپه‌یمانی فه‌تح-دا زاڵ بوه‌ كه‌ له‌و گروپانه‌ پێكهاتون چه‌كداریان هه‌یه‌ له‌ ناو حه‌شدی شه‌عبیدا.

    له‌ هه‌ڵبژاردنی 2018، هاوپه‌یمانی فه‌تح توانی 48 كورسی به‌ده‌ستبێنێت و به‌وپێیه‌ش زۆرێك له‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ ئێران تێكه‌ڵ به‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی كران و هه‌ژمونی خۆیان به‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌تدا ده‌سه‌پاند.

ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ گروپه‌ شیعه‌كانی ناو هاوپه‌یمانی فه‌تح، داوایانكردوه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌ په‌له‌ ئه‌نجامبده‌ن و هه‌ڵوێستی خۆیان له‌ مه‌ڕ ئه‌نجامه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ بخه‌نه‌ڕو.
به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌ میدیاكان بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌، ئه‌نجامه‌كانی هاوپه‌یمانی دڵخۆشكه‌ر نین بۆیان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP