دواین هەواڵ

کوردستان‌

 21/07/2021

هه‌ورامی هۆشداری توند ده‌دات له‌باره‌ی‌ كۆرۆنای ده‌لتا له‌ سلێمانی

  1. هەرێم نیوز
    8 كه‌سی دیكه‌ به‌هۆی تووشبونیان به‌ كۆرۆنا له‌ 24 سه‌عاتی رابردودا له‌ سلێمانی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

    به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی، هۆشداری له‌ په‌ره‌سه‌ندنی حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنا و ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆنای جۆری ده‌لتا دا.

    د. سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوبه‌ری ته‌ندروستی سلێمانی له‌ په‌یجی خۆی له‌ فه‌یسبوك نوسیویه‌تی: كۆرۆنای جۆری ده‌لتا له‌ سلێمانی له‌ ته‌شه‌نه‌كردنێكی خێرادایه‌ و له‌ 24 رابوردو 8 توشبوی كۆرۆنا له‌ شاره‌كه‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

    به‌ گوێره‌ی ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ته‌نیا له‌ شاری سلێمانی له‌ سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا تا ئه‌مڕۆ، 2.117 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 67.711 كه‌سیش توشی په‌تاكه‌ بون و له‌ ئێستادا 5.323 توشبو له‌ ژێر چاره‌سه‌رن.

    له‌ هه‌ر چوار پارێزگای هه‌رێمی كوردستان، تا ئه‌مڕۆ 4.626 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 14.594 توشبو له‌ ژێرچاره‌سه‌ردان و به‌ گشتیش ژماره‌ی توشبووان گه‌یشتووه‌ته‌ 208 هه‌زار توشبو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP