دواین هەواڵ

سەرۆک بڕیاری دا

‌تەنیا کوردی

پێش 2 هەفتە

قەولێک ھەیە دەڵێت، "تاج ناتوانێ پاشاو مەلیک لەسەر ئێشە بپارێزێ"، لە دونیادا تەخت و تاج ھەیە و ھێشتا بەشێکی وڵاتان، لە ژێر شکۆی پاشاو مەلیک دان، بەڵام لەنێو گەلی ئێمەدا، مەرجەع ھەیە کە رەمزی ئێمەیەو بەشێکە لە دروستکردنی تەختی شکۆی دەسکەوت و سەروەرییەکان بە ھەرێم و حکوومەت و ھێزەکانی پێشمەرگە، بە شەرعیەتی شۆڕشگێڕی لە شاخ بەشێوەی ھەندەسەی ئەمڕۆی لە چوارچێوەی قەوارەی ھەرێم بۆ خەڵک بونیاتناوە و بە ئاوەدانیش لە شاردا، مێژووی شاخ و شاری گرێداوە و ئەزموونی ئەمڕۆی دروست کردووە.

مەرجەعی ئێمە سەرۆک بارزانییە، مەرجەعی ئێمە تاج ناخاتە سەر، بەڵکوو تاجی شکۆ دەخاتە سەر گەل..

بۆیە کاتێ سەرئێشەی سیاسی دروستدەبێ، کاتێ قەوارەو ئەزموون و دەسکەوتی خەڵک دەخرێتە ژێر فشار، ئەمە بۆ مەرجەعی ئێمە بەتەنیا سەرئێشە نییە، بەڵکوو لە دڵەوە ئێشوئازاری گەل ھەڵدەگرێ، بۆیە ھەمیشە لەژێر بوێری سەرۆک بارزانی دا گەلی ئێمە ھەمیشە شکۆی پارێزراوە..

ھەردوو ھێزی مەرجەعی ئێمە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم، بۆ جێبەجێکردنی کارنامەی مەرجەع، توانیان سەرکەوتووانە ھەرێم لەم خەندەقە رزگار بکەن و ئەم پیلانگێڕییەی بۆ لەباربردنی ئەم ئەزموونە ھەبوو، پوچەڵی بکەنەوە.

بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدڕاڵی، ھەنگاوێکی ئەرێنییە بە ئاراستەی ئەم داواکارییەی پارتی بۆ بەرژەوەندی گەلی کوردستان دای کە ھەڵبژاردنێکی پاک بکرێت و کورسی کۆتاکان ھەبێت.

بۆیە داھاتوو روونە کە بوێری پارتی کە ھەمیشە پەیامێکی پڕ لە ئاشتی و سەقامگیری و دادپەروەریی و پراگماتیکییە، لە کۆتاییدا ئەنجامی ھەر سەرکەوتنە.

سەرۆک بارزانی بڕیاری دا، کە دەبێت ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بکرێت، ئەمە شەرعیەتی دیموکراسیەتی گەل دەپارێزێت، کە سەرۆک بڕیاری دا و پێداگری کرد ئیتر ھاوکێشەکان گۆڕان، لە ھەر تەوقیتێک بێت ئیتر ئەمە مەرجی مەرجەعە، ئیتر ئەمە ھێزی مەرجەعە کە وەک چۆن لە رابردوو پارێزەربووە و ئەمڕۆ و داھاتووش ھەر پارێزەری ناسنامەی کوردستانیانە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP