هەرێم نیوز
هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتباری بکوژی گەنجەکەی شەقامی 100 مەتری نزیک زانکۆی جیهانییان دەستگیر کرد.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە: "لە 7/5/2024، لە شەقامی 100 مەتری شاری هەولێر نزیک زانکۆی جیهان، هاووڵاتی (کارزان کەریم مەغدید) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەلایەن سێ کەسەوە کوژرا."
دەشڵێت: "دوای ئەنجامدانی تاوانەکە تۆمەتبارەکان هەڵاتبوون بۆ دەرەوەی شاری هەولێر و خۆیان حەشاردابوو، لە ئەنجامی بەدواداچوون لەلایەن هێزەکانمانەوە ناسنامە و شوێنی تۆمەتبارەکان دەستنیشانکران کە هەڵاتبوون بۆ سنووری بناری چیای قەرەچوغ."
روونیش کراوەتەوە: "دواتر بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر توانیمان هەردوو تۆمەتباری سەرەکی بەناوەکانی (م، ط، م) و (ه، ط، م) دەستگیر بکەین و دەستیشمانگرت بەسەر ئەو ئۆتۆمۆبێلەی کە لە دوای تاوانەکە پێی هەڵاتبوون، هەروەها بەدواداچوون بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری سێیەم."