هەرێم نیوز
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ به‌قه‌زاكردنى خورماڵ واژۆ كرد.
سەرۆکایەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردە، کە نێچيرڤان بارزانى پاڵپشت به ياساى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، ژماره (1)ى ساڵى 2005ى هه‌مواركراو و له‌به‌ر ڕۆشناييى داواكاريى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان له‌مباره‌يه‌وه، بڕيارى دا به هێنانهكايهى قه‌زاى خورماڵ له سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه به هه‌مان سنوورى ئێستاى ناحيهى خورماڵ.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە ئه‌م بڕياره‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ئه‌مڕۆوه جێبه‌جێ ده‌كرێت و هه‌موو ڕێكاره ئيدارييه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ستپێده‌كه‌ن.
جەخت لەوە کراوەتەوە، به‌قه‌زاكردى خورماڵ ده‌بێته هۆى باشتربوونى ڕه‌وشى ناوچه‌كه له‌ڕووى خزمه‌تگوزارى و كارگێڕييه‌وه و خزمه‌تى زياتر به خه‌ڵك و هاووڵاتييانى ده‌كات.