دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 پێش 2 هەفتە

تەندروستی سلێمانی ئامارێکی سەردانی نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵی بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز

تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، مانگی ڕابردو 434 بوژانەوەی دڵ بۆچارە خوازان لەنەخۆشخانەی پسپۆڕیەكانی دڵ ئەنجامدراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 2024/4/30) لەنەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ لەشاری سلێمانی 993 نەخۆش سەردانیان كردوە و 547 نەخۆش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هاوكات لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ 434 بوژانەوەی دڵ و 8 نەشتەرگەری دڵ و 177 قەستەرە و 104 باڵۆن و 1 پەیس مەیكەر ئەنجام دراوە.

ئەوەش هاتووە، مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ 206 پشكنینی سیتی سكان و 260 ئیكۆ و 277 هێڵكاری دڵ ئەنجام دراوە ، هەروەها 22 چارەسەری سروشتی كراوە و 36 تیشك گیراوە و 1.538 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP