دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 2 هەفتە

رۆژنامەی سەباح: پێشبینی دەكرێت ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وەرزی یاسادانان بۆ ماوەی مانگێك درێژبكاتەوە

هەرێم نیوز 

رۆژنامەی  سەباح (الصباح) بڵاویکردۆتەوە، پێشبینی دەكرێت ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا، وەرزی یاسادانان بۆ ماوەی مانگێك درێژبكاتەوە.

ئومێد هەیە حكومەت بەمنزیكانە خشتەكانی بودجە رەوانە بكات، هاوكات كارئاسانیش دەكات بۆ دیاریكردنی دانیشتنێك لە هەفتەی داهاتوودا، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ‌ بۆ پەرلەمانی عێراق.

یاسر حسەینی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ڕۆژنامەکەی رایگەیاندووە، تا ئەم ساتە هیچ رێككەوتنێك نەكراوە لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان، بەڵام داواكاری مۆڵەتی یەك هەفتە هەیە, بۆ یەكلایكردنەوەی ئەو پرسە, هیوادارین هەفتەی داهاتوو پرسی سەرۆكی پەرلەمان یەكلابكرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، وەرزی یاسادانان درێژدەكرێتەوە، ئەگەر خشتەكانی بودجە بگەن، كە بڕیارە بەمزوانە بگات، رەنگە حكومەت ئاماژە بنێرێت بە ناردنی، بۆ ئەوەی پەرلەمان وەرزی یاسادانان درێژبكاتەوە.

باسی لەوەش کردووە، رێككەوتن لەسەر ئەوە كراوە، لەكاتی درێژكردنەوەی دانیشتنەكاندا, سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرێت، دانیشتنەكەش گەڕی دووەم دەبێت و درێژەدان دەبێت بە گەڕی پێشوی، دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق.

لای خۆیەوە، عەقیل فەتلاوی، وتەبێژی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا رایگەیاندووە، سوننەكان خۆیان یەكلانەكردووەتەوە، ئەوەش وایكردووە چوارچێوەی هەماهەنگی دەستوەردان بكات، پێشیوایە، چاوەڕوانكردنی سوننەكان بۆ ئەوەی بگەنە سازان، هیچ سودێكی نیە.

ئاماژە بەوەشدەكات، پێكهاتەی شیعە مەبەستیەتی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان یەكلابكاتەوە، كۆمەڵێك پێشنازیشی بۆ چارسەركردنی ئەو قەیرانە خستووەتەڕوو، بەڵام ئەنجامی نەبووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP