خۆشناو محەمەد
خەڵاتی زەبەلاح چاوەڕێی یاریزانەکانی ڕیال مەدرید دەکات پـاش سەرکەوتنیان بۆ یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان ..
گەرهاتوو کاریزما و ناوبانگ و ناوی گەورەی یانەی شاهانە بەس نەبوو بۆ ئەوەی ژەمێکی دەرونی بێت ، ئەوا خەڵاتە کاشەکان وادەکات یاریزانەکانی یانەی سپی پۆش زیاتر هەوڵی بردنەوە بدەن ، خەڵاتەکان هێندە گەورەن فاکتەرێکی هاندەر دەبێت بۆ تیمی یانەی شاهانە تا بتوانن هەردوو یانە ئەڵمانی بایەر میونیخ و دۆرتمۆند تێبپەڕێنن و نازناوی پانزە هەمین و ئەم وەرزە بەدەست بهێنن .
( یانەی شاهانە تەنها دوو یاری ماوە کۆتایی بەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بهێنێت ) .
ئەمساڵ یانەی ڕیال مەدرید توانی نازناوی خولی ئیسپانی بۆ جاری ٣٦ هەمین لەمێژوی خولەکەدا بەدەست بهێنێت ، ئەمە لەکاتێکدا بۆتە براوەی پاڵەوانی سۆپەری ئیسپانی لەمانگی کانونی دووەمی ڕابردودا .
بەپێی سەرچاوەی فەڕمی ( مارکا ) لەحاڵەتی بەدەستهێنانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکاندا هەموو یاریزانێکی یانەی ڕیاڵ مەدرید بڕی ( ١.٤ ) یەک ملیۆن و چوار سەد هەزار یۆرۆ خەڵات دەکرێت …!
ئەم خەڵاتەی یانەی ڕیال مەدرید بەبڕی ( ٥٠٠ ) پێنج سەد هەزار زیاترە لە خەڵاتی هەردو خولی ئیسپانی و خولی یانە پاڵەوانەکان ، لەپەنای بەدەستهێنانی پاڵەوانێتی سۆپەردا .
واتە : هەموو خەڵاتەکانی خولی ئیسپانی و یەکێتی ئەوروپا ناگاتە ئەو بڕە پارەیەی یانەکە وەک خەڵات دابینی کردووە بۆ یاریزانەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ هەرسێ پاڵەوانێتی ناوبراو لە ساڵی ٢٠٢١ - ٢٠٢٢ دا …..!
یانەی شاهانە پاش بەدەستهێنانی خولی ئیسپانی بڕی ( ٥٣ ) ملیۆن یۆری بەدەستهێنا ، بەڵام بەدەستهێنانی خولی یانە پاڵەوانەکان بڕی ( ١٥٠ ) ملیۆن یۆرۆ دەخاتە سەر خەزێنەی یانەی شاهانە ، ئەوکات بەگشتی داهات دەگاتە زیاتر لە ( ٢٠٠ ) دوو سەد ملیۆن یۆرۆ .
ڕۆژنامەی مارکا ڕایگەیاند بودجەی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەئێستادا نزیکەی ( ٩٣٩ ) نۆسەد و سی و نۆ ملیۆن یۆرۆیە ، یانەی شاهانە لەئێستادا دەوڵەمەندترین یانەی جیهانە ، ئێستا قەبارەی بەهای یانەکە وەرزی ٢٠٢٢ - ٢٠٢٣ تێپەڕاندووە کە پێکهاتبوو لە ( ٨٣١ ) هەشت سەد و سی و یەک ملیۆن یۆرۆ …..
سەرچاوە ( مـارکـا ) …. پیرۆزە لە هاندەرانی یانەی شاهانە .