دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 پێش 2 هەفتە

دەتوانیت بە چەند رێگایەکی تەندروست چەوری خوێنت دابەزێنیت ..!!

ئا: دەریا

1.ماست و شیری بێ چەوری و کەم چەوری بەکاربهێنرێت لە جیاتی ماست و شیری ئاسایی.

2.خواردنی دەرەوە و ئامادەكراو و خێرا مەخۆ.

3.خواردنی كوڵاوو بە هەڵم ئامادەكراوو برژاو بەكاربهێنین.

4.ماسی لە جیاتی گۆشتی سور و گوێز و بادەم و چەرەسات لەجیاتی قەیماغ و جبس و شیریني بخۆین.

5.كەم بەكارهێنانی رۆن لە خواردندا، ئەگەر بەكارهات زەیتی زەیتونی سروشتی باشترینە.

6.بەكارنەهێنانی كرێم و كەرە بۆ سەر خواردنەكان.

7.زۆر بەكارهێنانی سەوزە بەهەموو جۆرەكانیەوە بەتایبەت سەوزە گەڵا پانەکان .

8.میوە بەشێوەی پێویست بخورێت و زیادەرۆی تێدا نەكرێت.

9.ڕۆژانە رۆشتن بەپێ یان وەرزشكردن بۆ ماوەی سێ چارەک و زیاتر.

10.دابەزاندنی كێش بەرێگای گۆرینی سیستمی خۆراکی تەندروست .

ھەمیشە تەندروست بن



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP