دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

کۆمسیۆن: تەواوی ڕێکارەکانمان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕاگرت

هەرێم نیوز 

وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، "دوای بڕیارەکەی دوێنێی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، "تەواوی ڕێکارەکانمان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕاگرت".

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، "تاوەکو سکاڵاکە یەکلا دەبێتەوە، سەرجەم رێکارەکانمان بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رادەگرین."

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە، 07-05-2024، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە وەڵامی سکاڵایەکی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ فەرمانێکی "وەلائی" دەرکرد، بە مەبەستی ڕاگرتنی جێبەجێکردنی بڕگەی (دووەم)ی ماددەی (2) لە سیستمی تۆمارکردن و پەسەندکردنی لیستی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ژمارە (7)ی ساڵی 2024، کە تێیدا هاتووە (پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە (100) کورسیی پێک دێت کە بەسەر ئەم بازنانەی هەڵبژاردندا دابەش کراون: پارێزگای هەولێر 34 کورسی،  سلێمانی 38 کورسی، دهۆک:25 کورسی و  هەڵەبجە 3 کورسی).

دادگای فیدراڵی ئاماژەی بەوە کرد، تا ئەو کاتەی سکاڵاکە یەکلایی دەکرێتەوە ڕاگرتنی جێبەجێکردنی بڕگەکە بەردەوام دەبێت. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP