دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

سێ رۆژ پێش کردنەوەی پێشانگاکەی گیانی لەدەستدا

هەرێم نیوز 

هونەرمەندی شێوەکار محەمەد سابیر ناسراو بە ناشاد، دوێنێ سێشەممە ٧ی ٥ی ٢٠٢٤ تەنها سێ رۆژ پێش ئەوە بڕیار بوو پێشانگایەکی بەڕێوەبچێت کۆچی دوایی کرد. 

بڕیار بوو رۆژی شەممە 11ی ئەم مانگە پێشانگایەکی شێوەکاری بە نمایشکردنی  100 تابلۆی هونەرمەند ناشاد بە ئامادەبوونی خۆی بەڕێوەبچێت، بەڵام تەمەن مەودای نەدا و سێ رۆژ پێش بەڕێوەچوونی ناوبراو لە تەمەنی 71 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. 

ناشاد لە ساڵی 1954 لە گەڕەکی کانی ئاسکان لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و نزیکەی 50 ساڵ سەرقاڵی وێنەکێشان بوو و بەھۆی دەستڕەنگینی لە بواری شێوەکاریدا بەشداریی چەندین پێشانگای نێودەوڵەتی و ناوخۆیی کردووە و دەیان خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشراوە لەوانە:

بەشێك لە مێژووی پڕ رەنگینی ناشاد:

- ساڵی 1970 پێشانگەی هونەری لەقوتابخانەی ئەزمر لە سلێمانی كردووەتەوە.

- ساڵی 1972 پۆستەری دژی رژێمی بەعس كردووە.

- ساڵی 1978 پیشانگەی لە نۆرمبێرگ-ئەڵمانیا كردووەتەوە.

- ساڵی 1982 پیشانگەی لەپاركی ئیرەم- تاران كردووەتەوە.

- ساڵی 1985 پیشانگەی لەكەرەج-تاران كردووەتەوە.

- ساڵی 1987 پیشانگەی لەشفان فۆرت-ئەڵمانیا كردووەتەوە.

- ساڵی 1988 پیشانگەی لە بام بێرگ لە ئەڵمانیا كردووەتەوە.

- ساڵی 1991 پیشانگەی لەهۆڵی كۆمكار لە ئەڵمانیا كردووەتەوە.

- ساڵی 1991 بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پیشانگەی لە شاری بۆن لە ئەڵمانیا كردووەتەوە.

- ساڵی 1994 بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، پیشانگەی لە شاری بۆن لە ئەڵمانیا كردووەتەوە.

- لە ساڵانی 2002 تا 2006 بە بەردەوامی زۆربەی شوێنە گشتییەكانی شاری سلێمانی بە وێنەی هونەری ڕازاندووەتەوە



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP