دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 3 هەفتە

سودانی بۆ چاودێری رێککەوتنەکان لەگەڵ تورکیا حەوت لیژنە پێکدەھێنێت

هەرێم نیوز

بەمەبەستی چاودێریکردنی ئەو 26 رێککەوتنەی بەغداد و ئەنقەرە مانگی رابردو واژۆیان کرد، سەرۆک وەزیرانی عێراق حەوت لیژنەی پێکھێنا.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەک کرد، کە تایبەت بوو بەو 26 رێککەوتنەی بەغداد و ئەنقەرە لە سەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیادا بۆ بەغداد ئیمزایان کرد، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری پێکھێنانی حەوت لیژنە درا و ھەر لیژنەیەکیش لە دوو ھەفتەدا دەبێت پلانی کاری خۆیان ئامادە بکەن.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند، رێککەوتنەکان خزمەت بە بەرژەوەندی باڵای وڵات دەکەن بەتایبەت رێککەوتنەکانی تایبەت بە پشک و بەڕێوەبردنی ئاو.

وتیشی، کاری لیژنەکان ، دانانی پلانی کار و خشتەی جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتنەکان دەبێت بەجۆرێک ھاوکاری گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات دەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا کاتژمێر 10ی بەیانی رۆژی یەکشەممە 22ی 4ی 2024، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای وڵاتەکەی بە فڕۆکەیەکی سەربازیی گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و دواتریش  سەردانی هەولێر کرد و زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم و بەغدا گرێدا .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP