دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 3 هەفتە

بەریتانیا یەكەم كۆچبەری نایاسایی رەوانەی رواندا كرد

هەرێم نیوز

دوای هەفتەیەك لە بڕیارەكەی پەرلەمان، بەریتانیا یەكەم كۆچبەری نایاسایی لەسەر داوای خۆی رەوانەی رواندا كرد.

میدیاكانی بەریتانیا بڵاویانكردەوە، رۆژی دووشەممە لە یەكەم هەنگاودا حكومەتی بەریتانی كۆچبەرێكی نایاسایی بۆ وڵاتی ڕواندا رەوانە كردووە. ئەو كەسەی رەوانەی رواندا كراوە، ئامادەنەبووە بگەڕێتەوە وڵاتی خۆی، دوای ئەوەی داواكاری مافی پەنابەرییەكەی لە بەریتانیا ڕەتكراوەتەوە، لەگەڵئەوەشدا بڕی سێ هەزار و 700 دۆلاری وەرگرتووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، هەفتەی ڕابردوو پەرلەمانی بەریتانیا یاسایەكی پەسەندكرد كە ڕێگە بە حكومەت دەدات ئەو كۆچبەرانە رەوانەی رواندا بكات كە بە شێوەیەكی نایاسایی هاتوونەتە ناو وڵاتەكەیەوە و داواكارییان رەتكراوەتەوە.

حكومەتی بەریتانیا بەنیازە تا كۆتایی ئەمساڵ 5هەزار و 700 كۆچبەر ڕەوانەی رواندا بكات، لەكاتێكدا ساڵی ڕابردوو 67 هەزار و 337 كۆچبەری نایاسایی روویان كردووەتە ئەو وڵاتە.

رەوانەکردنی پەنابەران بۆ رواندا دوای پەسەندکرانی یاسایەکی مشتومڕاوی دێت لە لایەن پەرلەمانەوە و کە دواتر لە لایەن پاشای بەریتانیا پەسەند کرا، بەپێی یاساکە کۆچبەرانی نایاسایی کە دەگەنە بەریتانیا رەوانەی رواندا دەکرێن. 

پەسەندکرانی یاساکە شەپۆلێکی لە نارەزایەتی نێودەوڵەتی لێکەوتوەتەوە و نەتەوەیەکگرتوەکان و یەکێتی ئەوروپا رەخنەی توندیان لە یاساکە گرتوە بە دژی یاسا نێوەدەوڵەتییەکان بۆ مافی مرۆڤی دەزانن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP