دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 4 هەفتە

ترەمپ: یەکێک لە کێشە گەورەکانی ئەمریکییەکان لەدەستدانی ئایینە

هەرێم نیوز

چەند مانگێک پێش هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا، پەنا بۆ ئایین دەبات و دەستی كردوە بە فرۆشتنی كتێبی پیرۆز.

لە گرتە ڤیدیۆیەكدا بە ناونیشیانی راستی كۆمەڵایەتی، لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی خۆیدا بڵاویكردوەتوە، دۆناڵد ترەمپ، كاندیدی هەڵبژاردنەكان بۆ سەرۆكایەتی ئەمەریكا دەڵێت: ئایین و مەسیحیەت لە گەورەترین شتە ونبوەكانن لە نێو كۆمەڵگەی ئەمەریكیدا، باوەڕم وایە پێویستە بە خێرایی بیانهێنینەوە.

داواش لە هەوادار و لایەنگرانی دەکات کۆپییەکی تایبەتی ئینجیل بەناوی "خودا ئینجیلی ئەمریکا بپارێزێت" بکڕن. 

دەشڵێت: یەکێک لە کێشە گەورەکان کە روبەڕوی ئەمەریكییەكان دەبێتەوە، لەدەستدانی ئایینە، بۆیە هەمیشە وڵاتەکەمان لە ئاژاوەدایە.

نرخی یەک لەو ئینجیلانەی ترەمپ داوا لە هەوادارانی دەکات بیکڕن، 60 دۆلارە. بۆ ئەو مەبەستە تیمی ترەمپ ماڵپەڕێکی تایبەتیان کردووەتەوە، تاوەکو خەڵک بتوانن لە رێگەی ئەو ماڵپەڕەوە ئینجیلەکە بکڕن. 

ئەم کارە نوێیەی ترەمپ لەکاتێکدایە، کە بەهۆی دادگە یەک لە دوا یەکەکانی، دووچاری سزایەکی دارایی زۆر بووەتەوە.

لەسەر ماڵپەڕە نووسراوە، ئەو هەڵمەتە هیچ پەیوەندییەکی بە کاری سیاسییەوە نییە. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP