دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 4 هەفتە

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم وەڵامی هەموو پرسیارە باوەکان دەداتەوە لەسەر پڕۆژەی هەژماری من

هەرێم نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوە دەدات، لە پڕۆژەی هەژماری مندا هیچ سنوورێك لە بەردەم ڕاكێشانی مووچەكەتدا نییە.

لەبارەی ئەوەی ئایا لە پڕۆژەی هەژماری مندا، دەتوانی هەموو مووچەكەت بە جارێك ڕابكێشیت؟  ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی ئاشكرای كردووە، بەڵێ دەتوانیت هەموو مووچەكەت بە جارێك ڕابكێشیت، هیچ سنوورێك لە بەردەم ڕاكێشانی مووچەكەتدا نییە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، دەتوانی هەر بڕێكی مووچەكەت كە بتەوێت، ڕایبكێشیت، لە هەر شوێن و كاتێكدا بێت، چ لە كوردستان، چ لە دەرەوەی وڵات، بەو مەرجەی لە چوارچێوەی باڵانسی هەژمارەكەت بێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم لە وەڵامی ئەو پرسیارەی دەڵێن: ئەگەر لە ڕۆژی پێدانی موچە موچەکەم ئامادەنەبێت؟ 

دەڵێت: حکومەت پابەندە بە دڵنیابوون لەوەی کە فەرمانبەرانی کەرتی گشتی هەموو مانگێك لە ڕۆژی دیاریکراوی خۆیدا مووچەکانیان وەردەگرن. ئەگەر مووچەدان دوا کەوت، حکومەت لە ڕێگەی کەناڵەکانی پەیوەندی پێکردنیانەوە فەرمانبەران ئاگادار دەکاتەوە لە دواکەوتنە چاوەڕوان لێکراوەکە. 

بۆ خوێندنەوەی هەموو پرسیارە باوەکان لەسەر پڕۆژەی هەژماری من و وەڵامەکانیان، سەردانی ماڵپەری هەژماری من بکە:

https://myaccount.gov.krd/contact-us/#FAQs



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP