دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 پێش 4 هەفتە

هەژمارى من، پرۆژەیەکى سەردەمیانە لەپێش بانکە عێراقییەکانیشەوەیە

هەرێم نیوز
هەژمارى من، دەستپێشخەرییەکه‌ بۆ بەسەردەمیانەکردن و رێکخستنی شێوازی وەرگرتنی مووچە بۆ فەرمانبەرانی کەرتی گشتی و پەرەپێدانی ئاسایشی دارایی و دابینکردنی کۆمەڵێک خزمەتگوزاریی داراییە بۆ سوودمەندان، ئەمە ئەو ئاسانکارییەیە کە هەندێک لێی دەترسن و نایانەوێت بچنە ژێرباری ئەو بابەتەوە لە لایەکیشەوە ناهەقیان نییە چوون دەمێکە گوتوویانە : مرۆڤ دژى ئەو شتانەیە کە نایانزانێت.
پێدەچێت لای بەشێک لە هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان پرۆژەکە نوێ بێت، بەڵام ئەوانەى بە دەست ئەنقەست دەیشێوێنن، جگە لە قینێکی پەنگخواردووى بێسوودی هەناوى خۆیان شتێکى دیکە نییە، داواتریش تەنها ئەوانە زیاندەکەن کە لە پرۆسەکە بەجیماون.

لە پێگەى فەرمی هەژماری مندا هاتووە: ئەگەر ببیتە خاوەنى ئەژمارى تایبەت بە خۆیت لە پرۆسەکەدا ئەوا: ئاگادارکردنەوەت لە کاتى دابەشکردنى مووچەکەتدا پێدەگات و چیتر چاوەڕوانى خەتى سوورى تەلەفزیۆنەکان نابیت هەواڵی خۆشی مووچەت پێبگەیەنێت، جگە لەوەش دەتوانیت پارەى کاش لە هەموو ئامێرێکی ئەى تى ئێمەوە رابکێشیت کە ئێستا لە زۆرینەى مۆڵ و بانک و شوێنە گشتییەکاندا بەردەستن و لەو شوێنانەى پرۆژەکەى تێدا چووەتە پێشەوە دانراون، جگە لەوەش سوودمەندبوون لە ژمارەیەکی زۆر خزمەتگوزاریی و بەتایبەتى وەرگرتنى پێشینە جۆراوجۆرەکان کە لەبەغدادەوە دەدرێتە هاووڵاتییان، سەرەڕای ئەوانەش ؛ لەسەرانسەرى جیهان کاری پێدەکرێت، جگە لەوەى پاداشتى هاوبەشى دەدرێتە ئەوانەى کە خۆیان تۆمارکردووە لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا ئاسایشی دارایی باشتر بۆ بەشداربوانى دابیندەکات.

ئەگەر هەژمارى من بتوانێت ئەم خزنەتگوزارییانە دابین بکات وەک لە پێگەى فەرمی خۆیدا هاتووە و لەگەڵ بەشداربوون دەیخاتە جێبەجیکردنەوە، ئەوا جگە لەوەى وەزیری دارایی حکومەتى هەرێم دەیڵێت تەفسیرێکی دیکە هەڵناگرێت کە دەڵیت:  ئامانج لەم دەستپێشخەرییە ڕێکخستنی شێوازی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی و پەرەپێدانی ئاسایشی دارایی و دابینکردنی کۆمەڵێک خزمەتگوزاریی داراییە بۆ سودمەندان لەوانەش هەژماری پاشەکەوتکردن.

لەگەڵ ئەوانەشدا پڕۆژەی “هەژماری من” لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە پەسەندکراوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراق جێبەجێ دەکرێت و لە داهاتووشدا چەندین بانکی عیراقى دێنە نێو پرۆژەکەوە و بەوەش هەژماری من خۆی دەسەپێنێت و لەنێو سیستمى بانکی جیهانیدا بوونى خۆی دەسەلمێنێت.

هەربۆیە ئەوانەى کە بایەخی پرۆژەکەیان زانیوە دەستپیشخەرییان کردووە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 240 هەزار فەرمانبەری کەرتی گشتیی مامەڵەیان بۆ کراوە و زیاتر لە 130 هەزار فەرمانبەریش کارتە بانکییەکەیان وەرگرتووەتەوە و پرۆسەکە بە خێرایی بەڕێوە دەچێت و لە ژمارەیەش 19 هەزار کەس لە سلێمانى خۆیان تۆمارکردووە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە فراوانکردنی پڕۆژەی "هەژماری من" و ئێستا لە حەوت شاری هەرێمی کوردستان دەست بە تۆمارکردنی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەکە کراوە. ڕۆژانە زیاتر لە چوار هەزار فەرمانبەر لە پرۆژەی "هەژماری من" دا تۆمار دەکرێن، پێنج بانکی گەورە لە پڕۆژەکەدا بەشدارن و بڕیارە چەند بانکێکی دیکەش پەیوەندی بەو پڕۆژەیەوە بکەن.

وەزیری دارایی باس لەو خەونە ناخۆشە دەکات کە هەندێک پێیان وایە بە شکانى شکۆی هەرێمى کوردستان ئەوان براوە دەبن و دەڵێت:
کە هەرێم شکا ماڵ کاولی لێدروست دەبێت




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP