دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 پێش 4 هەفتە

خواردنی كاهو چی بەسەر جەستەی توشبوانی نەخۆشی شەكرە دەهێنێت؟

ئا: دەریا

كاهو سەوزەیەكی تەندروستە، دەوڵەمەندە بە چەندین ماددەی خۆراكی و ڤیتامین و كانزا جۆراوجۆرەكان، هەروەها پرۆتینی تێدایە، ئەم سودە گرنگانەی هەیە بۆ توشبوانی نەخۆشی شەكرە.

1. رێژەیەكی زۆر لە دژە ئۆكسانی تێدایە، جەستە لە نەخۆشی دەپارێزێت

2. یارمەتی جەستە دەدات دژی نەخۆشییەكان بجەنگێت و سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەكات.

3. رێگری دەكات لە توشبون بە جۆرەكانی شێرپەنجە، بەتایبەتی شێرپەنجەی خوێن و مەمك.

4. هەستی تێربونت پێدەبەخشێت و یارمەتیت دەدات بڕێكی كەمتر لە خواردن بخۆیت.

5. پشو بە دەمارەكان دەدات و سیستمی خەو باشتر دەكات.

6. رێژەی كۆلیسترۆڵی خوێن نزم دەكاتەوە.

7. مەترسی توشبون بە نەخۆشی شەكرە كەمدەكاتەوە لەو كەسانەی كە توشی نەخۆشییەكە نەبون.

ھەرتەندروست بن



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP