دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 21/03/2024

پارتى چۆن ستۆپ بە دادگاى فيدراڵى و ‎هاوئاوازەكانى دەكات

هەرێم نیوز

 ‎لەماوەى كەمتر لە دوو ساڵدا دادگاى فيدراڵى ژمارەيەك بڕيارى لە دژى هەرێمى كوردستان دەركردووە، هەموو بەجۆرێك ئەگەر كەسێك بە ويژدانەوە لەو بڕيارانە بڕوانێت لەوە تێدەگات كە ئەجێنداكانى پشتى ئەم بڕيارانە لە كوێوە سەرچاوە دەگرن و دواجاريش دەڕژێنە بەنداوی كێوەو ئاو بە ئاشى كێدا دەكەن؟

مەكتەبى سياسي باس لەوە دەكات كە ناچێتە نێو پرۆسەيەكى هەڵبژاردنەوە كە پەيامەكانى ناديموكراسى و سەپاندنى ئەجێنداى دەرەكى بێت، ئەگينا ئەوە پارتى ديموكراتى كوردستان بوو كە تا پێش لە بڕيارەكانى ئەو دادگايە پشتيوانى لە هەڵبژاردنەكانى كوردستان دەكرد و لەو پێناوەشدا سەرۆكى هەرێمى كوردستان بە پەرۆشەوە دوو جار وادەى هەڵبژاردنى دياريكردو هێندەش بە پشت ئەستوورييەوە بە دەنگدەرەكانى دەچووە نێو پرۆسەكەوە كە لايەنەكانى ديكە زندەقيان چوبوو، بەجۆرێك لە بێئومێدييدا دەيانگوت : ‎پارتى ئەگەر لەگەڵ چينيش دا هەڵبژاردن بكات دەيباتەوە. ‎

رۆژى چوارشەممەش 20ی ئاداری 2024 لە سەلاحەددین، بارزانی، لەديدارێكدا لەگەڵ ئەلینا ڕۆمەناوسکی، باڵیۆزی ئەمریكا ، بە ئاشكرا ئاماژەى بەوە كرد هەر لە سەرەتای نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوەوە پارتی دەستپێشخەری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بووە و خۆی لە ساڵی 1991 داوای كردووە كە پێویستە شەرعیەتی شۆڕشگێڕی جێگەی خۆی بداتە شەرعییەتی دەستووری و هەڵبژاردن بكرێ.

‎پارتی هەمیشە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بووە ترسی لە هەڵبژاردن نییە بەڵكو تێبینی لەسەر شێوازی هەڵبژاردن و مەترسیی تێكدانی بنەماكانی پێكەوەژیان و نەهێشتنی بەشداریی پێكهاتەكان لە ژیانی سیاسیدا هەیە. ‎
بارزانی ئەوەشی دووپات كردەوە كە پارتی بایكۆتی هەڵبژاردنی نەكردووە، بەڵكو لەگەڵ هەڵبژاردنێكی پاك و پێگەرد و شەفاف و جێگەی دڵنیایی و دوور لە دەستوەردانی دەرەكی و بەرنامەی پێشوەختەیە كە تێیدا دەنگدەران لە مافی دەنگدان بێبەش نەكرێن و پڕۆسەی دیموكراسی بێبەها نەكرێت و یاساکانی هەرێم پێشێل نەکرێن.

‎لەبارەى ئەو ترسەشەوە كەخەڵك دەڵێن پارتى لە ئەنجامى هەڵبژاردنەكان دەترسێت و حساباتى دۆڕانى خۆى كردووە بۆيە ئەو بڕيارەى دەركردووە و دەيەوێت گۆمەكە ليخن بكات تا ماسييە گەورەكە راوبكات، دكتۆر هێمن بەئاشكرا وەڵام دەداتەوە و دەڵێت: ‎ريشەدارى پارتى نەك هەر لە هەرێمى كوردستان بەڵكو لاى عێراقييەكان و تەنانەت شەقامى نێودەوڵەتيش حساب بۆكراوە، هەر بۆيە لەئان و ساتى دەركردنى بەياننامەكەوە تا ئێستا كاردانەوەى جۆراو جۆرى بەدواى خۆيدا هێناوە، ئەوە نييە باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق بەپەلە خۆی گەیاندە لاى بارزانى.

‎جگە لەوەش؛ دكتۆر زوبێر رەسوڵ، نوسەرو شرۆڤەكارى سياسي لەم بارەیەوە دەستى خستووەتە سەر ئەسڵى مەسەلەكەو دەڵێت: ‎هۆکاری سەرەکی ئەم بڕیارەی پارتی ئەوەیە کە باش دەزانێت کە حکومەتی بەغدا پلان و کارتی زیاتریشی ئامادە کردووە دژی هەرێمی کوردستان، واتە گەر پارتی و حکومەتی هەرێم ئەو داواکاریەی بەغداش جێبەجێ بکەن، هێشتا زنجیرەیەک داواکاری تر بەرێوەن، وەک داخستنی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم لەدەرەوەی کوردستان و سەرپەرشتی فرۆکەخانەکان و مەرزەکان و ناردنی هێز بۆ سنورەکان..تاد، ‎د.زوبێر دەشڵێت، ‎ئەمانە هەمووی کارتی ترن، درەنگ یا زوو بەغدا بە پێێ هاوسەنگی هێز دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکاری دەهێنێت، واتا تا هەرێمی کوردستان لاوازتر بێت داواکارییەکانی حکومەتی عێراقیش زۆرتر دەبن ‎بۆیە ئەگەر لەم سۆنەگەیەوە سەیری بڕیاری کشانەوەی پارتی بکەین، ئەوا دەتوانین بلێێن بریارێکی "زیرەکانە بوو".
‎دكتۆر هێمن هەورامى رونتر دەچێتە سەر وەڵامي نەيارەكانى پارتى و دەڵێت: ناچينە ژێربارى بە لوبنانى ‎كردني كوردستان ‎.






Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP