دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 18/03/2024

لە سلێمانی بەمانگێک 509 بوژانەوەی دڵ ئەنجامدراوە

هەرێم نیوز

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ماوەی یەك مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی پسپۆڕیەکانی دڵ  509 بوژانەوەی دڵ بۆ چارەخوازان  ئەنجامدراوە.

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی 1 بۆ 2024/2/29 لە نەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ لە شاری سلێمانی 1.530 نەخۆش سەردانیان كردووە، و 695 نەخۆش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

هاوكات لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ 509 بوژانەوەی دڵ و 18 نەشتەرگەری دڵ و 301 قەستەرە و 160 باڵۆن و 8 پەیس مەیكەر ئەنجام دراوە.

هەر لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ 315 پشكنینی سیتی سكان و 271 ئیكۆ و 346 هێڵكاری دڵ ئەنجام دراوە ، هەروەها 54 چارەسەری سروشتی كراوە و 113 تیشك گیراوە و 5.957 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP